وەزارەتی خوێندنی باڵا دووشەممەی کردە پشوو

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی مامۆستایانی زانکۆ وەک سەرپەرشتیاری ناوەندەکانی دەنگدان کاردەکەن تا کاتێکی درەنگ، ڕۆژی دووشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی سەربە خوێندنی باڵا پشوو دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرایکرد، “مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان وەک سەرپەرشتیار و تەکنیککار، هاوکارى ناوەندەکانى دەنگدان دەکەن، بەهۆى ئەوەى زۆربەى مامۆستایان و فەرمانبەران سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کارەکانیان لە ناوەندەکانى دەنگدان تا کاتێکى درەنگ، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە رۆژى دوشەمە بکرێتە پشوى فەرمى لە دیوانى وەزارەت و سەرجەم ناوندەکانى خوێندنى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنى ئابوریى عێراق: لەمەودوا کارگەکانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی پارێزگاکانی دیکە بکەن

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەنجومەنى ئابوریى عێراق کۆبووەوە و بڕیارێکى لە بەرژەوەندیی کارگە بچووکەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share