ئێران.. ناڕەزایەتی دژی نەبوونی ئاو و كارەبا ئەسفەهانیشی گرتەوە

ناڕەزایەتیی ئێرانییەكان دژ بە نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی ئاو و كارەبا بەردەوامیی هەیە، شەوی ڕابردوو لە ئەسفەهان و شارێكی كوردی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

نزیكەی دوو هەفتەیە لە ئەهواز و خوزستان ناڕەزایەتیی هاوڵاتییان دژی كەمیی ئاو دەستیپێكردووە، چەند ڕۆژێكە بۆ پشتگیری لێیان و هەروەها دژی كەمیی كارەبا و ئاو، لە ناوچەكانی دیكەش ناڕەزایەتی دەستیپێكردووە.

شەوی ڕابردوو لە ئەسفەهان، خەڵكێكی زۆر لە مەیدانی وەلی عەسر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی، پچرانی كارەبا و خراپیی خزمەتگوزارییەكانی دیكەی وەكو ئاو، خەڵكی نیگەران كردووە.

خۆپیشاندەران دروشمیان دژی دەسەڵاتی وڵاتەكە و ڕێبەری باڵای شۆڕش وتەوە، تەنانەت وێنەی خامنەئی سوتێنرا، تەنانەت دروشم بۆ ڕەزا شا وترایەوە.

لە شاری ئەیوان-ی پارێزگاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، خەڵك بەهەمانشێوە لە بڕانی بەردەوامی كارەبا نیگەران بوون، پشتگیریشیان بۆ ناڕەزایەتییەكانی خوزستان و ئەهواز دەربڕی.

بابەتی پێشتر

نزیكەی نیوەی دانیشتووانی جیهان ڤاكسینیان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران داهاتی ناوخۆ و دۆخی کۆرۆنا تاوتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share