ڕێككەوتنەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق ئاشكراكرا.. تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئەمریكا دەكشێتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، لەسەر چەند خاڵێك لەگەڵ ئەمریكا ڕێككەوتوون و بەپێی ڕێككەوتنەكەش تا كۆتایی ئه‌مساڵ، هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی له‌ عێراق نامێنێت.

فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ واشنتۆن، ورده‌كاری ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان به‌غداد و واشنتۆنی له‌ چوارچێوه‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات  ئاشكراكرد و وتی، “لە دوایین كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراقدا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر چەند خاڵێك كراوە”.

وتیشی، “یەكێك لە خاڵە گرنگەكانی ڕێككەوتنەكە ئەوەیە تا 31/12/2021 هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی له‌ عێراق نامێنێت”.

هەروەها خاڵی دووەم ئه‌وه‌یه،‌ “حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ پاراستنی ئه‌ندامه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕاهێنان به‌ هێزه‌ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاسپارده‌ و داواكاری حكومه‌تی عێراق كاربكات”.

باسی لەوەشكرد، خاڵێكی دیكە ئه‌وه‌یە،‌ “ئه‌مریكا ڕێز له‌سه‌روه‌ری و یاساكانی عێراق ده‌گرێت و به‌ڵێنیشیداوە به‌رده‌وامبێت له ‌ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كان بۆ پاراستنی یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی”.

هەر بەپێی ڕێككەوتنەكەی نێوان ئەمریكا و عێراق كە وەزیری دەرەوەی عێراق باسیكرد، “ئه‌و بنكە سەربازییانە‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی تێدایە‌، بنكه‌ی عێراقین و به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌برێن، نه‌ك بنكه‌ی سەربازی ئه‌مریكی بن، بوونی ئه‌ندامانی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له‌ عێراق ته‌نها بۆ پشتیوانیكردنی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت له‌جه‌نگی دژ به‌ ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تەیف سامی بۆ گفتوگۆی کێشەکانی لیستی مووچە بێتە هەرێمی کوردستان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی تەیف…
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: ئامانج لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەوە بووە كە چیتر مووچە نەبێتە هەواڵ

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەمواری یاسای بودجە هیچ كێشەیەك لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم…
Total
0
Share