فه‌رمانده‌یی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سه‌ر به لیوای حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ‌جار بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیان له پارێزگای نه‌جه‌ف بۆردومانكراوه.
لە بەیاننامەیەكدا فه‌رمانده‌یی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی ئاماژەی بەوەكردووە، فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سه‌ر به‌لیوای حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دوژمنانه‌وه له پارێزگای نه‌جه‌ف بۆردومانكراوه.
باسی لەوەشكردووە، لە كاتژمێرەكان 3:30 خولهك و 5:30 و6:30 ی پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان یه‌كێك له كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سهربازیهكهیان بۆردومان كردووە، له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆوە ئۆپراسیۆنی گه‌ڕان و پشكنینی تیادا ئه‌نجامدراوه.