زانکۆی سلێمانی بە یەکەمی هەرێم و پێنجەمی عێراق دەستنیشانکرا

بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی جیهانیی “وێبۆمێتریكس” بۆ زانكۆكان، كە بۆ شەش مانگی یەكەمی 2021 ڕاگەیەنرا، بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە یەكەمی زانكۆكان دەستنیشان كرایەوە، لە عێراقدا لەپلەی پێنجەمدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش پلەی (3139)ی گرتووە.

زانكۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە ڕیزبەندیی “وێبۆمیتریكس” بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2020، زانكۆی سلێمانی لە ئاستی سەرجەم زانكۆكانی كوردستان بە پلەی یەكەم دێت، لە سەر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش لە پلەی پێنجەمدایە، ئەمە لە كاتێكدا لە ساڵی ڕابردوو لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق لە پلەی شەشەمدا بوو، بەوەش پلەیەكی تر بەرزبووەتەوە.

زانكۆی سلێمانی باسی لەوەشكردووە، “زانكۆكەیان ساڵانە ڕیكۆردی نوێ و پلەی بەرزتر تۆماردەكات، ئەمساڵیش سەرەڕای بەردەوامیی قەیرانی دارایی، بەڵام بە هەوڵ و ماندبوونی سەرۆك و ئەنجونی زانكۆی سلێمانی و بە پەرۆشی و دڵسۆزیی مامۆستا و فەرمانبەرەكانی، توانی باشترین ڕیكۆرد لە ئاستی زانكۆكانی تر تۆمار بكات و لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ ئەهلی و حكومیەكانی هەرێمی كوردستاندا بە پلەی یەكەم بێت، لە ڕیزبەندیی نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكانیشدا پێگەی بەدەوام لە بەرزبوونەوەدایە”.

ڕیزبەندیی “وێبۆمیتریكیس” لەلایەن ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی، كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە، ئەنجامدەدرێت، لە ڕێگەی تاقیگەی (Cybermetrics)، كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەیدەبەن و ساڵانەی هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات.

بابەتی پێشتر

دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

بابەتی دواتر

كەتیبەكانی ئیمام عەلی: سێجار بنكەیەكی سەربازیمان لە نەجەف بۆردومانكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share