کەنەکە: زەمینەی یەكڕیزی هەیە و تەنها پارتی وەڵامی نەداوینەتەوە

کەنەکە دوو مانگە لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی دروستكردنی یەكڕیزییە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا، هاوسەرۆكەكەی دەڵێت، زەمینە بۆ دروستبوونی یەكدەنگییەكە لەبارە و تەنها پارتی دیموكراتی كوردستان بێوەڵام بووە.

زەینەب موراد، هاوسەرۆکى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان – کەنەکە، لەبارەی هەوڵەكانیان بۆ هێنانەدیی یەكڕیزی و یەكدەنگی بەرامبەر بە هیرشەكانی توركیا و دوورخستنەوەی ئەگەری شەڕی ناوخۆ، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا قسەیكرد، ڕایگەیاند، لە ئەنجامى سەردانەکان بۆیان دەرکەتووە زەمینە بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگیى نەتەوەیى هەیە و دەتوانرێت هێرش و داگیرکارییەكانی توركیا بشكێنرێن.

هاوسەرۆکى كەنەكە وتیشی، لەماوەى دوو مانگدا لە باشوورى کوردستان هەوڵیانداوە دەنگە کۆک و ناکۆکەکان ببینێت و هەوڵى یەکخستنیان بدات بەرامبەر بە مەترسی و هێرشەكان، بەتایبەت كە گەلى کورد لە ئیستادا زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستى بە یەکدەنگی و یەکڕیزییە بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجەکان لەرێگەی گفتوگۆوە.

زەینەب موراد ئاشكراشیكرد، تاوەكو ئێستا پارتی وەڵامی داواكاریی كۆبوونەوەی لەگەڵ كەنەكە نەداوەتەوە، نە بە ئەرێنی و نە بە نەرێنی بەدەنگەوەهاتنیان نەبووە.

بەشێكی زۆری هەوڵەكانی كەنەكە بۆ دوورخستنەوەی ئەگەری شەڕی نێوان پارتی و پەكەكە بوو، بۆیە هاوسەرۆکەكەى كەنەكە جەختیكردەوە، “بە دوورکەوتنەوە لە شەڕى ناوخۆ دانیشتن لەسەر مێزى گفتوگۆ، دەتوانرێت کێشە ناوخۆییەکان کۆتاییان پێبهێنرێت، بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن، چونکە نەبوونى یەکدەنگى و یەکهەڵوێستى، سەنگەرەکانى بەرگری لە کوردستان لاواز دەکات”.

بابەتی پێشتر

ئەنچلۆتی بۆ ڕیاڵ مەدرید: ئۆدریزۆلام ناوێت، دیوارەکەی ئیتاڵیا بکڕن

بابەتی دواتر

كۆرۆنا.. لە عێراقیش توشبوونی ڕۆژانەی پێوانەیی تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دوای کاتەکانی نیوەشەوەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکە دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share