کەشناسیی هەرێم: بارانبارین سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچر لە دواینیوەڕۆ بارانبارین هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بە شێوەی تاوەبارانی کورتخایەن لە هەندێک کات و شوێن هەورەبروسکەی لەگەڵدایە، ئەم کەشە ناسەقامگیرە تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوامدەبێت”.

کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، بۆ ئەمڕۆ پلەی گەرمی بە (2-4) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “سبەی یەکشەممە بە گشتی ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو”.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتا محەمەد: هەفتەی داهاتوو هاوکاریی ئۆتۆمبێل و دوکانەکان دابەشدەکرێت

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاریی ئۆتۆمبێل و دوکانە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ. عەتا محەمەد،…
Total
0
Share