مۆریبا کێشەی بۆ بەرشلۆنە و لاپۆرتا دروستکردووە

یاریزانی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئیایکس مۆریبا ئامادەنییە بۆندەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەی نوێبکاتەوە، لەهەمان کاتدا ئامادەنییە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیایکس مۆریبا هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت، ئیدارەی بارسا ئۆفەری نوێیان پێشکەشکردووە، بەڵام یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی داوای دووهێندە موچەی ساڵانەیان کردووە، ئەوەش ئەو داواکارییەیە کە لاپۆرتا هەرگیز پێی قایلنابێت.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، “نرخی گواستنەوەی مۆریبا 30 ملیۆن یورۆیە، ئەگەر لەم هاوینە ڕەوانەی یانەیەکی دیکە نەکرێت، هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی ئامادەییان نیشانداوە موچەی ساڵانەی بەبڕی شەش ملیۆن بۆ تەرخانبکەن، کە سێ هێندەی موچەکەیەتی لە ڕیزەکانی بارسا”.

یاریزانە 18 ساڵەکە لە پێگەی هێڵی ناوەند ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە، زۆرینەی شارەزایان بە پۆل پۆگبای فەرەنسی چواندوویانە، وەرزی ڕابردوو 18 یاری بەدرێسی یانە کەتەلۆنییەکەوە ئەنجامدا و گۆڵێکی تۆمارکرد و سیانی ڕەخساند.

بابەتی پێشتر

توخێل: دەستکەوتەکان لەبیرکەن، بیر لە داهاتوو بکەنەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: ڕێكخستنەوەی داهات و چاكسازییەكان هۆكاربوون بۆ لابردنی لێبڕین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی هەڕەشە دەكات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە هەڕەشە لە یانەكانی ڕكابەر دەكات و دەڵێت هێشتا ماومانە ئاستمان زیاتر بەرز بێتەوە. بەرشلۆنە…
زیاتر ببینە

چێڵسی پاداشتی توخێل و سیلڤا دەکات

سەرۆکایەتیی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڕیاریداوە پاداشتی تۆماس توخێلی ڕاهێنەر و تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری یانەکە بکات. بەپێی ئەو زانیارییانەی…
Total
0
Share