هەپەگە جموجوڵی پێشمەرگەی پارتی بە هۆكاری گرژییەكان دەزانێت

هەپەگە لەبارەی جموجوڵی هێزەكانی پارتی و گرژییەكەی ئەمڕۆی چیای مەتین ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، هۆكارەكەی دەگەرێنێتەوە بۆ جوڵەی هێزەكانی پارتی بەرەو ناوچەكانی گەریلا، دەڵێت، ئەمڕۆ هێزەكانی پارتی چەكی قورسیان بەكارهێناوە.

ئەمرۆ لە چیای مەتین گرژی لەنێوان هێزێكی پێشمەرگە و گەریلاكانی پەكەكە دروستبوو، سوپاسالاری پێشمەرگە پەكەكەی بە هێرشكردنە سەر پێشمەرگە تۆمەتبار كرد، بەڵام هەپەگە قسەی جیاوازی هەیە.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “هێزەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی 5ی حوزەیران بە شێوەی هێرشکردن هاتوونەتە ناوچەی نێوان گردی چارچەل و گردی هەکاری لە هەرێمی مەتینا و خۆیان جێگیر کردووە، هێزەکانی پارتی سەرەڕای هەموو ئەو بانگەوازی و هۆشدارییانە، لە دروستکردنی سەنگەر لەم ناوچەیە بەردەوام بوون و ڕێگای نوێیان دروستکردووە و هێز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان گواستووەتەوە بۆ ناوچەکە”.

هەپەگە لەبارەی گرژییەكانی ئەمڕۆوە ئاشكرایكردووە، “هێزەكانی پارتی بە جۆرێکی زۆر مانادار و بە تایبەتی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی 24ی تەمووزدا، لە گردی چارچەل هێزەکانی خۆی جوڵاندووە و هەوڵیداوە بەرەو شوێنی گەریلا بجوڵێتەوە، وەک پێشتر بە ڕایگشتیمان وتبوو، ئەو ناوچەیەی کە باسمان کرد، ناوچەی بنەڕەتیی هێزەکانی گەریلایە، کە ساڵانێکە لەوێ جێگیر بوون، لەنێوان گەریلا و هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە تازە هاتوونە ناوچەکە، مەودایەکی کەم هەیە”.

دەشڵێت، “لە ئەنجامی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو بارەگاکانی گەریلا، پێکدادانێکی کورتخایەن دروست بووە، هێزەکانی پارتی چەکی قورسیان بەکارهێناوە و لە ئەنجامدا ئاگر کەوتووەتەوە، هاوکات جموجوڵی فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی چاودێریی دەوڵەتی تورک بەسەر هەرێمەکەدا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

دەكرێنە پەند.. كازمی دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی سەدری ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 15 كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share