لە بەرشلۆنە چی ڕوودەدات؟ دەرکراوێک دەنگی بەرزکردەوە

یاریزانێکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە ڕەخنەی توند ئاڕاستەی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، بە ناشرینترین شێوە کۆتاییان بە بۆندەکەی هێناوە.

ماتیۆس فێرناندێز، بەهرەدارێکی بەرازیلی تەمەن 23 ساڵە و لە هاوینی 2020 پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد، بەڵام لە میرکاتۆی 2021 دەستبەرداربوونی پێدرا و حاڵی حازر گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی و لەیانەی پاڵمێراس یاریدەکات.

فێرناندێز لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی “ge”ی ڕاگەیاندووە، “نازانم بەرشلۆنە چی بەسەرهاتووە؟! یاریزانێک بە تەلەفۆن و یاریزانێک لەڕێگەی ئیمەیڵەوە دەردەکەن، چی تێدەچێت ئەگەر لەگەڵ خودی یاریزانەکە قسە بکەن؟!”.

هەروەها دەڵێت، “تەنانەت لەهەر کۆمپانیایەک بتەوێت کارمەندێک دووربخەیتەوە، بەتایبەت لەگەڵ خۆیدا قسەدەکەیت، نەک بە تەلەفۆن و ئیمەیڵ، ئیدارەی بەرشلۆنە هیچ پەیوەندییان پێوەنەکردم، من لە منداڵییەوە خەونم ئەو یانەیە بوو، بەڵام کە پەیوەندیم پێوەکردن وەک یاریزانێکی پڕۆفیشناڵ مامەڵەیان لەگەڵدا نەکردم، ڕاهێنەری یانە هەرگیز وەک پڕۆفیشناڵێک مامەڵەی لەگەڵدا نەکردم”.

فێرناندێز ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “سەرەڕای هەرچییەک کە بەدەستمهێناوە و پێمکراوە، دەمویست وەک یاریزانانی دیکە مامەڵەم لەگەڵدا بکەن، هەموو یاریزانەکان پێشکەشکران تەنها من نەبێت، بەشێوەیەکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵدا کردم، لەو یانەیە زۆر شتی خراپم بەسەرهات، ئەم بابەتە بۆ پارێزەرەکانم بەجێدەهێڵم، با بزانین چی ڕوودەدات، ئێستاش نازانم چی ڕوویدا، لەڕاستیدا نامەوێت بگەڕێمەوە سەر ئەو بابەتە”.

فێرناندێز یەکەمین یاریزان بوو لەلایەن ئیدارەی خوان لاپۆرتاوە دەستبەرداربوونی لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پێدرا، یاریزانەکە ڕاستەوخۆ گەڕایەوە بۆ یانەی پاڵمێراس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ 120 خوله‌ک کلاسیکۆی سوپه‌ری له‌ بارسا برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌نێوان یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ڕیاڵ…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ گۆڵی (700) یونایتدی برده‌ پله‌ی پێنجه‌م

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی…
Total
0
Share