سێشەممان تایبەتكرا بە ڤاكسینكردنی مامۆستایان

هەردوو وەزارەتی پەروەدە و تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان لەپێشینەی ئەوانەبن کە ڤاکسین وەردەگرن، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژانی سێ شەممە تایبەتکرا بە مامۆستایان.

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیدا هاتووە، دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی، لەلایەن هەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە، بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی: (https://vac.health.digital.gov.krd).

بۆئەم مەبەستە هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لەهەر 24 كاتژمێرێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەهەر 24 کاتژمێرێکدا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ناو شاری سلێمانی 127 نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدراوە. بەپێی…
Total
0
Share