هەرێم کارەبا دەداتە پارێزگای نەینەوا و کەرکوک

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بۆ یەکەمجار ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتوەتە سێ هەزار و 700مێگاوات کارەبا و لەو بڕەش هەندێکی دراوەتە پارێزگای نەینەواو و کەرکوک.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، “بەهۆی چارەسەرکردنی کێشەی یەکەکانی کارەبا و زیادکردنی بڕی گازی سروشتی و کارپێکردنی وێستگەی هەڵمی خەبات توانراوە 843 مێگاوات کارەبا بخرێتە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە حکومەتی هەرێم 260 مێگاوات کارەبا دەداتە پارێزگای نەینەوا و 56 مێگاواتیش بۆ پارێزگای کەرکوک.

ئاماژە بەوەشکراوە لە ئێستادا وەزارەتی کارەبای هەرێم دەتوانێت بڕی 21 کاتژمێر کارەبا بداتە هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share