وردەکاریی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەوروپا

دوێنێ 18ی تشرینی یەکەم مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانێکی بۆ ئەوروپا لە وڵاتی فەرەنساوە دەستپێکرد و ڕاوێژکارێکیشی دەڵێت، گەشتەکەی ئابورییە.

لە سەردانی شاندەکەی عێراق بۆ ئەوروپا پرسی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل تاووتوێ دەکرێت

بەپێی هەواڵی ئاژانسە عێراقییەکان لە سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەوروپا بە نێوەندگیری ئەمریکا باسلە پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیل دەکرێت و ‌هەوڵدەدرێت ڕێچکەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ئاساییبونەوەی پەیوەندییەکانی هەردولا بکرێتەوە.

بەرپرسێکی عێراقی ئاشکرایکردووە، “لە سەردانی شاندەکەی عێراق لە پاریس و بەرلین و لەندەن باس لە ئاسایکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و عێراق دەکرێت”.

*********

کەمێک پێش ئێستا، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی جان کاستێ کۆبوویەوە و بڕیارە چەند پرسێکی سیاسی و ئابوری تاوتوێ بکەن

وردەکاری سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەوروپا
هشام داود، ڕاوێکارێکی کازمی، لەسەر وردەکاریی سەردانەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، “گەشتەکەی کازمی و شاندەکەی یاوەری بۆ ئەوروپا لایەنێکی ئابوریی هەیە و بڕیارە لەسەر چەندین دۆسییەی وەک پەرەپێدانی ئابوریی و ئاوەدانکردنەوە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە ئەوروپییەکان بکرێت”.

ئەو ڕاوێژکارە نەیشاردووەتەوە کە چەندین بانگهێشتی وڵاتان بە دەست عێراق گەیشتووە بۆ پەرەپێدانی زیاتری بازرگانی و ئابوری لەوانە ڕوسیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەوروپا.

ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕاشیگەیاندووە، “لە ڕابردوودا عێراق لەژێر فشاری ئابوریی گەورەدا بووە و هۆکاری ئەمەش پەیوەندی بە سیاسەت و هەڵوێستی دەسەڵاتی حزبی بەعسەوە بووە، ئەوکاتە هەموو جیهان لە عێراق دەترسا، ئێستا عێراق دەیەوێت هاوسەنگ بێت لەگەڵ جیهان و ئەمەش وایکردووە لە هەموو جیهانەوە پێشنیازی کاری هاوبەشمان پێبدرێت”.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە سەردانەکەیدا شاندی عێراقی لەبارەی دروستکردنی میترۆی بەغداد (میترۆی هەڵوسراو) لەگەڵ پاریس گفتوگۆدەکەن و هەروەها درووستکردنی فڕۆکەخانە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و پرسی کشتوکاڵ لەو بابەتانەن کە هەوڵدەدرێت ڕێککەوتنیان لەبارەوە واژوو بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بافڵ…
Total
0
Share