قەڵادزێ.. بیرهەڵكەنێك بەهۆی TNTیەوە گیانیلەدەستدا

لە گوندێكی قەڵادزێ بیرهەڵكەنێك گیانیلەدەستدا، دووانی دیكەش بریندار بوون، ویستویانە TNT بۆ هەڵكەندنی بیر بەكاربهێنن، بەڵام پیایاندا تەقیوەتەوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ “تەرمێک بەناوی (م . س . ح) لەدایکبووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەیداحمەدان، لەگەڵ دوو برینداری تر گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، کە لەکاتی هەڵکەندنی بیری دەستی ویستویانە TNT بەکاربێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە”.

ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە، لەکاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بووە، کە تەمەنی 8 ساڵە، لەگەڵ مێردمنداڵێکی دیكەی تەمەن 16 ساڵ، كە ئەمەی دووەمیان بە ڕۆژانە ئیشی بۆ بیرهەڵكەنەكە کردووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایكردووە، “قوربانیەکان وەستای هەڵکەندنی بیر بوون، لەکاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک، TNTیان بەکارهێناوە، بەوتەی خاوەن باخەکە، ئەوانی بەکرێگرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سوودوەرگرتن لە TNT شاخەکە بشکێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە”.

پۆلیس دەڵێت، باری تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خزمەتكردنی كەركوك و بەدەمەوەچوونی داواكاریی خەڵكە دڵسۆزەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستا و زانای ئایینی كۆبووەوە. ‏‎لە دیدارێكدا…
Total
0
Share