قائیمقامیەتی سلێمانی کەبابخانە و شاورمەی سولی گراندی داخست

لە دووەم ڕۆژی جەژندا بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی شاورمە و کەبابخانەی سولی گراندیان لە شەقامی سالم ( سەهۆڵەکە ) داخست.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت کەبابخانە و شاورمەی سولی گراندیان لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی داخست.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا هەڵەمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکاران ڕوبەڕووی ڕێکای یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

 هەڵبژاردنی داهاتوو سیناریۆی مەترسیداری بۆ عێراق هەڵگرتووە

بابەتی دواتر

ئاوی هەولێر: ئێوارەی ئەمڕۆ ئاوی ئیفرازەکان بەردەدرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share