مۆرینیۆ لە ڕۆما پشتی بە تەکنەلۆجیا بەستووە

جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگال لەو ساتەوە پەیوەندی بە یانەی ڕۆماوە کردووە، شێوازی ڕاهێنان و بیرکردنەوەی گۆڕیوە.

ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، مۆرینیۆ دەیەوێت بە شێوازێکی نوێ دەست بە کاری ڕاهێنان بکاتەوە، شێوازە کۆنەکانی وەلاناوە و لەئێستادا پشت بە تەکنەلۆجیا دەبەستێت.

بەپێی سەرچاوەکە، لە ناوچەی مەشقەکانی تریگۆریا، ڕاهێنەرەکە پۆرتوگالییەکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بەکاردەهێنێت بۆ چاودێریکردنی یاریزانانی یانەی ڕۆما، هەروەها لە ڕێگەی سکرینێکی گەورەوە کە لەسەر داوای ڕاهێنەرەکە لەناو یاریگای مەشقەکاندا چەسپێنراوە، ئاگاداری جموجۆڵی یاریزانەکانیەتی.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، “هەر یاریزانێک هەڵەیەک لە جموجۆڵە تاکتیکییەکاندا بکات، مۆو ئاگاداری دەکاتەوە، هەروەها لە ڕێگەی ئەو سکرینەوە هەمووان کۆدەکاتەوە پلان و شێوازی یاریکردنی ڕکابەرانیان بۆ ئاشکرادەکات، کە ئەوەش لە مێژووی جێلاڕۆسیدا ڕووینەداوە، تەنانەت بەنسبەت یاریزانانەوە شتێکی نوێیە، بەڵکو تەنها لە ژووری جلگۆڕینەکان سکرینیان بەکارهێناوە، نەک لەناو یاریگای ڕاهێنانەکان”.

بابەتی پێشتر

پاسەوانی لقێکی بانکی جیهان پلانی هەبووە ئەم جەژنە بانکەکە ببڕێت

بابەتی دواتر

داهاتووی کریستیانۆ و ئیکاردی لەسەر ڕیاڵ و مباپێ وەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share