ئۆپیك+ ڕەزامەندی لەسەر زیادكردنی نەوتی عێراق و چەند وڵاتێكی دیكە دا

وڵاتانی ئۆپیك+ ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت، لەگەڵ زیادكردنی پشكی عێراق و چەند وڵاتێكی دیكەی ئەندام.

وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی ئۆپیك+ ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئابی داهاتووەوە.

بەپێی ڕێككەوتنەكە زیادەی بەرهەمی نەوتی عێراق و كوەیت بە بڕی 150 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەبێت، لەگەڵ زیادكردنی پشكی ئیمارات بۆ 3.5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، جگە لە زیادكردن بۆ هەریەك لە سعودیە و ڕوسیا وەك ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویكردووەتەوە.

ڕێككەوتنێكی دیكەی وڵاتانی ئەندام لەسەر درێژەدانە بە ئیدارەدانی پشتیوانییەكان، هەروەك بڕیاریانداوە لەسەر بەكارهێنانی پشكی نوێی بەرهەمهێنان لە ئایاری 2022ەوە.

ڕێككەوتنەكە لەكاتێكدا وتووێژەكانی پێشوو كە لە سەرەتای تەمموز ئەنجامدران نەگەیشتنە ئەنجام.

بڕی زیادكراوی بەرهەمی هەریەك لە سعودییە و ڕوسیا بە بڕی 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە بۆ هەریەكەیان لە ئاستی 11 بۆ 11.5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە ئایاری 2022ەوە.

ئۆپیك+ دەیەوێت كۆتایی بەو كەمكردنەوەی بەهۆی كۆرۆناوە پێشتر بڕیاریدا و تائێستا بە دەستكاریكردنەوە لەسەری بەردەوامە لە ئەیلولی 2022 كۆتایی پێبهێنێت، ئەگەر دۆخی بازاڕ ڕێگەیبدات.

كۆبوونەوەكەی ئۆپیك كە دیارترین ئەندامانی بریتین لە سعودیە و ڕوسیا و عێراق ئەمڕۆ لەڕێی تەكنیكی ڤیدیۆوە بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان پشتیوانیی خۆی بۆ چارەسەری ئاشتییانە دەردەبڕێت

بابەتی دواتر

چەكی پێبوو یان خۆراك؟.. ئۆتۆمبێلێكی حەشد لە ئەلبوكەمال كرایە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار جێگیرە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share