کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی لەلایەن پەرلەمانی بەلجیکاوە بە جینۆساید ناسێندرا

دوای 7 ساڵ لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە شەنگال، ئەمڕۆ پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژییەکەی بە جینۆساید ناساند.

ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆساید ناساندنی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستیپێکرد و بەکۆی دەنگ بەبێ بوونی دەنگی دژ جینۆسایدی ئێزدییەکان ناسێندرا.

لە کۆی 150 پەرلەمانتاری بەشدار بوو لە کۆبوونەوەکەدا 139 ئەندام بە بەڵێ دەنگی بە جینۆساید ناساندنەکە دا و هیچ پەرلەمانتارێکیش دژی نەبووە.

مانگی ڕابردوو پڕۆژەکە لەلایەن پەرلەمانتارێکی کریستیان دیموکرات پێشنیار کرابوو، پێشتریش لەلایەن لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکاوە پەسەندکراوە.

چەکدارانی داعش 3ی ئابی 2014  هێرشیانكرده‌ سه‌ر شنگال و هه‌زاران ژن و منداڵی ئێزدیان ڕفاند و بەشێکی زۆری ئەو پیاوانەش دەستگیرکرابوون کوژران، لەگەڵ ئەوەش منداڵەکان خرانە ژێر پەروەردەی تایبەتی ڕێکخراوەکەوە.

دوای 7 ساڵ تا ئێستاش بەشێک لە کچ و ژنانی ئێزدی بێسەروشوێنن سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆر لە ڕفێندراوەکان لە دەست چەکدارەکان ڕزگارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share