ئەو ئەفغانیانەی وەک وەرگێڕ لەگەڵ ئەمریکا کاریانکردووە دەگوازرێنەوە

ئەمریکا بە زووی ئەو ئەو ئەفغانیانە دەگوازێتەوە، کە لەو وڵاتە وەک وەرگێڕ کاریان کردووە و ئەگەری هەیە لە ئایندەدا مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، گواستنەوەی ئەو ئەفغانیانە، لە چوارچێوەی “داڵدەدانی هاوپەیمانان”ی ئەمریکادایە و بە زووی شێوازی گواستنەوەیان ئاشکرا دەکرێت.

هاوکات جان ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاندووە، “ئەوانەی هاوکارمان بوون لە ئەفغانستان کەسانی بلیمەتن و دەمانەوێت نیشانی بدەین، کە لەگەڵ هاوپەیمانانماندا ڕاستگۆین”.

سەرچاوەیەک بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “لە قۆناغی یەکەمدا 2500 کەس، لەو کەسانەی هاوکاری ئەمریکایان کردووە، دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتی سێیەم، تا ڕێکارەکانی گواستنەوەیان بۆ تەواو دەکرێت”.

لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، چەکدارانی تاڵیبان پێشڕەوی زۆریان کردووە و ئەگەری هەیە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی هەندێک شوێنی وڵات، پرسی تۆڵە یان دادگایکردنی ئەو کەسانە دەستپێبکەن، کە هاوکاری سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 نیویۆرک تایمز: لە هێرشەکانی ئەمریکادا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەزاران مەدەنی ‏كوژراون

بەڵگەنامەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەریانخستووە، ئەو هێرشانەی ئەمریکا لە ‏ساڵی 2014وە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست ئەنجامیداون، بوونەتە هۆی کوشتنی…
Total
0
Share