چین و هیندستان لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان رێککەوتن

نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان رایگەیاند، وڵاتەکەی و چین رێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە راستەوخۆکان دوای پچڕانی بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ.

ناوبراو لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین ئاماژەی بە “رەوتێکی ئەرێنی” لە پەیوەندییەکان لەگەڵ پەکین کرد و وتی، پابەندبوون هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای متمانە و رێزگرتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش پێنج ساڵ لە پچڕانی گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی نێوان هەردوو وڵات، ئەمڕۆ رێککەوتن کرا لەسەر دەستپێکردنەوەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا: زۆربەی ئەندامانی تیمی پاراستنی نیکۆلاس مادۆرۆ کوژراون

وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا رایگەیاند، زۆربەی ئەندامانی تیمی پاراستنی نیکۆلاس مادۆرۆ لە ئۆپراسیۆنەکەدا کوژراون. ڤلادیمێر پادرینۆ، وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا…
Total
0
Share