هەوڵی سوتاندنی نەخۆشخانەیەك لە نەجەف پوچەڵكرایەوە

نەخۆشخانەی فوڕاتی ناوەندیی فێركاری

سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزێكی ئەمنی هەوڵێكی سوتاندنی نەخۆشخانەی فوڕات-ی لە قەزای كوفەی باشووری نەجەف پوچەڵكردووەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، هێزێكی ئەمنی هەوڵێكی سوتاندنی نەخۆشخانەی فوڕاتی ناوەندیی فێركاری لە قەزای كوفەی باشووری نەجەف پوچەڵكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد “هێزەكە تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە منداڵێكی ناوچەی چیچان (خانووە بێ تاپۆكان) بووە”.

سایتی شەفەق نیوز لەسەر زاری سەرچاوەكەوە ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار كیسەیەكی ڕەنگ ڕەشی پێبووە كە لەناویدا كبریت (شقارتە)ی پێبووە و دانی بەوەداناوە كە لەلایەن كەسێكەوە نێردراوە بۆ سوتاندنی لەنێو نەخۆشخانەكەدا.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار ڕەوانەی بنكەی پۆلیس كراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: ئه‌و شه‌ڕە گه‌نده‌ڵییەی له‌ ساڵێكدا كردمان یه‌كسانه‌ به‌ هه‌وڵی17 ساڵی ڕابردوو

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و شه‌ڕە گه‌نده‌ڵییەی له‌ ساڵێكدا كردوویانە، یه‌كسانه‌ به‌ هه‌وڵی17 ساڵی ڕابردوو دەشڵێت، بۆهەڵبژاردنەكان خۆی…
Total
0
Share