مێسی بەرشلۆنە و لاپۆرتا لە مایەپوچبوون ڕزگاردەکات

یانەی بەرشلۆنە لەڕووی داراییەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و نوێکردنەوەی بۆندی مێسی کاریگەری لەسەر زیان و قەیرانەکان دروستدەکات.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی لەزاری پابلۆ پلاناسی ڕۆژنامەنووسەوە ئاشکرایکردووە، ئیدارەی ئازولگرانا و لیۆ مێسی بەڕێكکەوتنی کۆتایی گەیشتوون، جادوگەرەکەی وڵاتی تانگۆ تاوەکو پێنج وەرزی دیکە بۆندەکەی نوێدەکاتەوە، لەو ماوەیەدا بە ڕێژەی 50٪ کەمتری موچەکەی بەدەستدەهێنێت.

ڕۆژنامەنووسەکە دووپاتیکردووەتەوە، مێسی لە پێناو بەرشلۆنە و ڕزگارکردنی یانەکە لە قەیرانی دارایی بە کەمکردنەوەی موچەکەی 50٪ قایلبووە، لە کاتێکدا هیچ یاریزانێکی یانەکە نەگەیشتووەتە ئەو ڕێژەیە، بەڵام ئەم هەنگاوەش خۆی لە خۆیدا دوو ئامانجی لەپشتە.

یەکەمیان: لەڕووی وەرزشییەوە خەزێنەی یانە بەهێزی مێسی و پێکهاتەی نوێ دەوڵەمەندتر دەبێت.

دووەمیان: خودی مێسی دەبێتە فریادڕەسی ئیدارەی خوان لاپۆرتا لە ڕێگەی بازرگانیکردن و ئۆفەری کۆمپانیا گەورەکانەوە، بەوپێیەی لە پلانیاندایە چەندین بۆندی بازرگانی دیکە بەهۆی بوونی مێسی پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا واژووبکەن، کە بەهۆیەوە دەکرێت لەماوەی پێنج ساڵی بۆندی یاریزانەکە وەک یاریزان و نێردەی یانە، بارسا لە قەیرانی دارایی دەربازبێت و بگەڕێتەوە لوتکەی خاوەن زۆرترین داهات لە ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤاندۆڤسکی له‌ کاتی زیادکراودا به‌رشلۆنه‌ی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن برد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (12)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی…
Total
0
Share