پەرلەمانتارێكی كورد دوای پەیامەكەی سەدر: هەڵبژاردن ناكرێت و دۆخێكی سەخت ڕوو لە عێراق دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەخەتە ڕایدەگەیەنێت، پاشەكشەكردنی ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەكان واتای ئەوە دەگەیەنێت، هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجامنادرێت.

یوسرا ڕەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە هاوكات كاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانە، لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، “پاشه‌كشه‌كردنی ڕەوتی سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ناكرێت”.

پێشیوایە، “بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراقیش به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و‌ ڕۆژانێكی سه‌ختتر له‌ ئێستا چاوه‌ڕێی وڵاتەكە ده‌كات”.

قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەوتارێكدا ڕایگەیاند، بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ناكات، بەڵام هیوایخواست هەڵبژاردنەكە سەركەوتوو بێت و كاندیدی باش دەربچن.

سەدر پشتگیریی خۆشی لە حكومەتەكانی ئێستا و ئایندە كشاندەوە و ڕایگەیاند، دەستی لە پشتگیریكردنی خۆی بۆ هەموو ئەوانە كشاندەوە كە “لە حكومەتەكانی ئێستا و داهاتوودا بانگەشەی ئەوە دەكەن سەر بە ڕەوتەكەن”، داوای دوورخستنەوەی گەندەڵكارانیشی كرد.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداریشی لە دۆخی عێراق دا، بەوەی هاوشێوەی سوریا و ئەفغانستانی لێبێت، پێشیوایە، ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات دەستی دەرەكی لەپشتە.

بابەتی پێشتر

لەناو ماڵی مام جەلال سیخوڕێكی لاهور شێخ جەنگی گیرا

بابەتی دواتر

وەرزی گەشتیاری و نزیكبوونەوەی جەژن گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی زیادكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەك بڕیارێكی ئەمریكا وەك جێگرەوەی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد ئاشكرادەكات

بەرپرسانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاریداوە لەسەر كشانەوەی كارمەندانی لە باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد لەجیاتی بەتەواوی داخستنی، ئەم كشاندنەوەیەش…
Total
0
Share