لە چین پیاوێك تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوو

لە چین پیاوێكی تەمەن 55 ساڵ تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوو، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەو هۆیەوە مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكانی ئەو ناوچەیەیان لەناوبرد.

میدیاكانی چین بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە حاڵەتێكی توشبوونی مرۆڤ بە ئەنفلۆنزای باڵندەی جۆری “H5N6” تۆماركراوە.

هاوكات تەلەفزیۆنی فەرمی چین بڵاویكردەوە، لە شاری “باتشۆنگ” ڤایرۆسەكە لە پەلەوەرەوە گواستراوەتەوە بۆ پیاوێكی تەمەن 55 ساڵ و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی ناوچەكە مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكانی ئەو ناوچەیەیان لەناوبردووە.

میدیا چینیەكان قسەی شارەزایانی وڵاتەكەیان گواستوەتەوە، پێیان وایە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، مەترسیدارە.

ئەوەشیان بیرهێناوەتەوە، لە ساڵانی 2016 و 2017 ژمارەیەكی زۆری مرۆڤ تووشی ڤایرۆسی باڵندەی جۆری “H7N9” بوون، كە زیاتر لە 300 حاڵەت بووە.

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێكی فەرمیی عێراق.. لە دوو ساڵدا ئاوی دیجلە و فوڕات 200% كەمیكردووە

بابەتی دواتر

سەدر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و پشتگیریكردنی حكومەتەكانی ئێستا و ئایندە كشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share