ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاساییكردنەوەی دەوام دەبەستێتەوە بە لێبڕینی موچەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانەوە گفتوگۆی كرد، دەڵێن، ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران پەیوەستە بە نەمانی لێبڕینی موچەوە.

ئازاد محەمەدئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، “لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگادا تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن كۆكبوون لەسەر ئەوەی لێبڕینی موچە كۆتایی پێبهێنرێت و هاوسەنگی لەنێوان موچە و دەوامی فەرمانبەران دروستبكرێت”.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسیلەوەشكرد، “هاوسەنگییەكە بە ئاساییكردنەوەی موچە و پێدانی شایستە داراییەكان بە فەرمانبەران دەبێت، لە بەرامبەر ئەوەشدا حكومەت دەبێت ئەرك و دەوامی فەرمانبەران دیاریبكات”، ئەمە جگە لەوەی “پێویستە حكومەت ڕەچاوی تەندروستیی هاوڵاتیان و پارێزگای سلێمانی بكات”.

ئاشكراشیكرد، ئەو بۆچوونە لەبارەی ئاساییكردنەوەی دەوام و پەیوەستكردنی بە لێبڕینی موچە، وەكو پێشنیاز دەنێرنە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستان.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدابوو دەوام لە فەرمانگە و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی بكرێتەوە، بەڵام پابەندبوون بەو بڕیارەوە لە ناوچە و پارێزگا جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان جیاوازیی تێدایە.

لەبارەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانیش سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونیكردەوە، لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان لەلایەن عێراقەوە بودجەكە دیاریكراوە.

ئازاد محەمەدئەمین ئاشكراشیكرد، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بەمشێوەیە دیاریكراوە، 65 ملیار 682 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، لەو پارەیە ئیدارەی ڕاپەڕین 16 ملیار و 974 ملیۆن دیناری بەردەكەوێت، ئیدارەی گەرمیانیش 12 ملیار و 546 ملیۆن دیناری پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

دوای کاسترۆکان، خۆپیشاندەرانی كوبا هاتنە سەر شەقامەکان و ئازادییان دەوێت

بابەتی دواتر

دووبارە دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دواخرا.. شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 70 سواڵکەر دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە 70 سوڵکەریان لە ترافیکلایت و چێشتخانەکاندا دەستگیرکردووە. بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە هەڵمەتێکدا…
Total
0
Share