سەرۆك بافڵ تاڵەبانی بۆ حەیدەر عەبادی: دەمانەوێت ماڵی کورد ڕێکبخەینەوە و دیدی هاوبەشمان هەبێت

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، لە شاری سلێمانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا، جەخت لە ڕەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە، کە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و ڕەزامەندی ھەموو لایەنەکان.

بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی ھاوکێشەکان نەخشەڕێگا و ستراتیژی نیشتمانی و ڕوونی یەکێتی خستەڕوو، یەکخستنی ھێز و توانا و بۆچوونە جیاوازەکانی دووپاتکردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بەچارەسەری ڕیشەیی کێشەکان لەنێوان ھەرێم و عێراق.

لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە، سەرۆک بافڵ ڕایگەیاند، دەمانەوێت ماڵی کورد ڕێکبخەینەوە و دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەکان، پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێکانمان دەبێت لە ھێزە شیعی و سوننەکان و سەرجەم هێز و لایەنەکانی تر، کە پشتیوانمان بن و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێین و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان ببووژێنینەوە، ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە یەکلادەکاتەوە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلاییدەکاتەوە. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە…
Total
0
Share