سلێمانی.. بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان ناڕەزایەتییان دەربڕی

خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و سفرەی بەتاڵیان ڕاخست، داوادەكەن پێش جەژنی قوربان موچەیان پێبدرێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەك لە خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان و كەسوكارەكانیان گردبوونەوە، ناڕەزایەتییان دژی خراپی دۆخ و گوزەرانیان دەربڕی، وەك ئاماژەیەكیش بۆ ناڕەزایەتییەكانیان و پێویستیی زۆریان بە ئاوڕلێدانەوە، سفرەی بەتاڵیان ڕاخست.

خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان و كەسوكارەكانیان داوایانكرد پێش جەژنی قوربان موچەیان بەسەردا دابەشبكرێت، تا بتوانن پێداویستییەكانیان دابینبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”تاپۆمان هەیە”‏
لە هەولێر دانیشتووانی گوندێك ناچار بە چۆڵكردن دەكرێن

گوندی ڕەشکینی سەربە پارێزگای هەولێر لەلایەن پارێزگارەوە ئاگادارکراونەوەتەوە کە دەبێت گوندەکەیان چۆڵبکەن، دانیشتووانی گوندەکە ڕەتیدەکەنەوە و گردبوونەوەی ناڕەزاییان…
Total
0
Share