حكومەتی هەرێم زیاتر لە ملیارێك و 600 ملیۆن دیناری بۆ سلێمانی تەرخانكرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک ملیار و 617 ملیۆن دیناری بۆ چەند پرۆژەیەک لە سلێمانی تەرخانکرد لە كەرتی تەندروستیدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم كە بڵاویكردووەتەوە، “لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار و 617 ملیۆن دینار، تەرخانکرا بۆ چەند پڕۆژەیەک لە شاری سلێمانی”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، پڕۆژەكان بریتین لە “پرۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی منداڵان و منداڵبوون کە لەو بڕە بودجەیە یەک ملیار و 384 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و پڕۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی ڕۆماتیزم و چارەسەری سروشتی، کە بڕی 333 ملیۆن و 640 هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share