(ڤیدیۆ) دوای 28 ساڵ دابڕان ئەرجەنتین ناسناوی کۆپا ئەمریکای بەدەستهێنا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا 2021 لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و بەرازیل ئەنجامدرا و ئەرجەنتین بردنەوەی تۆمارکرد.

لە یاریگای ماراکانا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕوبەڕوبوونەوەی کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2021ی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیلی خانەخوێ ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی مێسی و هاوڕێکانی کۆتاییهات.

تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی 22 لەلایەن ئەنخێل دی ماریای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان تۆمارکرا.

https://streamable.com/gdpxnm

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئەرجەنتین بۆ جاری (15) لە مێژوویدا ناسناوی کۆپا ئەمریکای بەدەستهێنا، کە یەکەم ناسناوی نیودەوڵەتی لیۆ میسی ئەفسانەی بەرشلۆنەیە بەدرێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بەدەستیدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ چوارینه‌کانی به‌رده‌وامه‌ و بلباوی به‌ چوار گۆڵ تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو…
Total
0
Share