تیتی دەزانێت چۆن مێسی ڕابگرێت و سیلڤا دەڵێت: ڕاناگیرێت

تیتی ڕاهێنەر و تیاگۆ سیلڤای ڕاهێنەری و یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل لە بارەی چۆنیەتی ڕاگرتنی لیۆ میسی ئەفسانەی ئەرجەنتینییەوە بۆچوونیان جیاوازە.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین لە فاینەڵی کۆپا ئەمریکا، تیتی ڕاهێنەری سیلیساو بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، “دەزانم بە چ ڕێگەیەک میسی ڕابگرم، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ڕێگەکە ئاشکراناکەم، مەگەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاشکرایبکات بە چ شێوەیەک نێیمار ڕادەگرن، ئێمە باسی دوو یاریزانی مەزن دەکەین کە بوونەتە سیمبولی تۆپی پێ و هەردووکیشیان لەهەمان یاریدا بەشداریدەکەن”.

لەبەرامبەر ئەم لێدوانەدا، تیاگۆ سیلڤای کاپیتانۆ و سەنتەری بەرگریی بەرازیل دەڵێت، “ئێمە مێسی ڕاناگرین، چونکە ڕاگرتنی لەناو یاریگادا نزیکی مەحاڵە، بەڵام بەوپەڕی تواناوە هەوڵدەدەین مەترسییەکانی کەمبکەینەوە تاوەکو مەودای لەبەردەمدا نەبێت بۆ یاریکردن، هەوڵدەدەین لەو یاریزانانەی داببڕین کە لەکاتی یاریکردن بەدوایاندا دەگەڕێت”.

هەروەها دەڵیت، “لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین چەند یاریزانێکی دیکە بوونیان هەیە بەهەمان شێوە دەبێت بەرامبەریان وریا بین، بەڵام لە کۆتاییدا هەر دەبێت ئاگاداری مێسی بین چونكە لە ئاستێکی باڵادایە”.

لێدوانەکانی تیاگۆ و تیتی هاوشێوە نییە، ڕاهێنەر باس لەوە دەکات کە شێوازێکیان بۆ ڕاگرتنی هەیە، بەڵام کاپیتانۆی پێکهاتەکە ئاماژە بەوە دەکات، مەحاڵە مێسی ڕابگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share