ئەو پێشمەرگەیەی لەگەڵ دوو منداڵەکەی کوردستانیان جێهێشت، گەیشتنە ئیتاڵیا

وێنەی یەکێک لە منداڵەکان لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا

ڕزگار نوعمان، ئەو پێشمەرگەیەی چەندین مانگ داوای بەهاناچوونی کرد بۆ منداڵەکانی، دواجار لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە کوردستانی بەجێهێشت، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا.

سیروان بابان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، کە یەکێک بوو لە هاوکاریکەرانی پێشمەرگەکە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ ئەو پێشمەرگەیە و دوو منداڵە پەپولەکەی گەیشتنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، ئێمە خۆمان زۆر بە خۆشحاڵ دەزانین، کە سواڵمان بۆ ئەو پێشمەرگەیە کرد و دواجار ئومێدیكی دایە خۆی و خێزانەکەی”.

سیروان بابان وتیشی، “ئەوە تەنها کارێکی مرۆیی بوو، کە لە دەستمان هات، دواجار سوپاسی هەموو ئەو کەسە دڵفراوانانە دەکەین، هاوکاری ئەو پێشمەرگەیان کرد”.

ڕزگار نوعمان، پێشمەرگە بوو لە لیوای دووی پیادە لە یەکەی 80، خۆی و منداڵەكانی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر چەندجارێک مانیانگرت،، ئەو پێشتر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوو منداڵی نەخۆشییەکی دەگمەنیان هەیە، کە بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان لە سەرتاسەری عێراقدا تەنها 16 کەس ئەو نەخۆشییەیان هەیە، بۆیە ئەگەر نەبرێنە دەرەوە ئەوا منداڵەکانی دەمرن”.

پێشمەرگەکەی یەکەی 80 دوای چەندینجار داوای هاوکاری لە حکومەت، وەزارەتی تەندروستی جارێک وەڵامیدایەوە، بەڵام دواتر لەلایەن خێرخوازانەوە هاوکاری بۆ کۆکرایەوە و لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بەرەو تورکیا بەڕێکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بەنیازە نەخۆشخانە بۆ پسپۆڕییە جیاوازەکان جیابکاتەوە

لە شاری سلێمانی، زۆرینەی پسپۆڕییەکانی نەخۆشییە جیاوازەکان لەناو نەخۆشخانەی شار-دان، لەکاتێکدا تەندروستیی سلێمانی پێشتر نیازی خۆی بۆ تایبەتکردنی…
زیاتر ببینە

پسوڵەی سلێمانی: بۆ خۆتۆمارکردن مۆبایلی ئەوروپی بەکارمەهێنن

بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە بە هیچ…
Total
0
Share