لەنێو ئاڵۆزییەكانی عێراق كازمی سەرۆكایەتیی شاندێك دەكات بۆ ئەوروپا

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق
بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرایكرد، پارێزگاری بانكەكە ئەندامێكی ئەو شاندەی حكومەتی عێراق دەبێت كە بە سەرۆكایەتیی كازمی بڕیارە بچێتە ئەوروپا و بەرنامەی كاری شاندەكەش ئاشكرا دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم ئاشكرایكردووە، “مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لەنێو ئەو شاندە باڵایەی حكومەتی عێراق دەبێت كە بڕیارە بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران بچێتە فەڕەنسا و ئەلمانیا و بەریتانیا”.

سەبارەت بە بەرنامەی كاری ئەو شاندە، ڕاگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندی ئاشكرایكردووە، لەو سەردانەدا كە چوار ڕۆژ دەخایەنێت زۆر پرس تاووتوێ دەكرێن گرنگترینیان دەركردنی ناوی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی كە مەترسیدارن لەڕووی تیرۆر و سپیكردنەوەی پارە، لەگەڵ گەشەپێدانی پەیوەندییە بانكییەكان و وەبەرهێنانی دارایی لەنێوان عێراق و وڵاتانی ئەوروپا”.

پێشتر سەرچاوە حكومییەكان بە میدیا عێراقییەكانیان ڕاگەیاندبوو، كازمی سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی دەكات بۆ ئەوروپا و بڕیارە سەردانی لەندەن و پاریس و بەرلین بكات و چەند ڕێككەوتنێك لەبوار جیاوازەكان واژوو بكات.

 


 

بابەتی پێشتر

ئەو شۆفێرەی 'دوو کەسی کوشتبوو' دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

وردەکاریی دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share