ئەو شۆفێرەی ‘دوو کەسی کوشتبوو’ دەستگیرکرا

دوای ڕوداوەکە هەڵهاتووە
بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئاشکرایکرد کە ئەو شۆفێرەی لە ڕوداوێکدا “شۆفێری ماتۆڕسکیلێک و سەرنشینەکەی کوشت” دەستگیرکراوە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە بوونی ڕوداوێكی هاتوچۆ لە ترافیك لایتی مەخمور ئاگادار كراینەوە، دەركەوت كە شوفێرێك بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆمیگا) بە ناوی (م.ب.م)، لە شوفێرێك و سەرنشینی ماتۆڕێكی بە ناوەكانی (دیلمان عەبدولستار محەمەد) و (ڕێباز ئازاد ئیسماعیل) داوە و هەردووكیشیان گیانیانلەدەست دابوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “تۆمەتبارەکە دوای ڕوداوەکە هەڵهاتووە و لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا دەستگیرکراوە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا، هەروەها بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ ڕاگیراوە”.

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا دوێنێ شەممە 17ی تشرینی یەکەم، ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک دوای ئەوەی سەرپێچییانکرد و لەکاتی سوربوونی ترافیک لایەتەکەدا تێپەڕین بەیەکیانداکێشا و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە گیانیانلەدەستدا.

 


 

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: حكومەت ڕۆژانە یەك ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرج دەكات

بابەتی دواتر

لەنێو ئاڵۆزییەكانی عێراق كازمی سەرۆكایەتیی شاندێك دەكات بۆ ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share