کەشناسیی هەرێمی کوردستان: لە نیوەشەوەوە بارانبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی نمەباران روویکردۆتە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی زاخۆ و تا ئێستاش کاریگەرییەکەی کە لە هەندێک ناوچە هەورەتریشقەی لەگەڵە، درێژبێتەوە بۆ سەر پارێزگای دهۆک و زۆربەی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکرێت تا نیوەشەو باران بارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند سەرجەم ناوچە شاخاویییەکانی هەولێر و سەنتەری شار و دەشتی هەولێر بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکرێت بۆ دوای نیوەشەو تا کاتەکانی بەیانیی رۆژی هەینی کاریگەریی بارانبارین درێژبێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی هەولێر و کۆیە و ئیدارەی راپەڕین و کەرکوک و گەرمیان و پاشان بۆ ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی دیکەی گەرمیان هاوکات بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەی پچڕپچڕ دەبێت، و لە ئێوارەو شەودا بارانبارین رادەوستێت و بەفربارین تەنها لە ناوچەشاخاوییە بەرزەکان بەردەوامی دەبێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشكرد، پلەی گەرما بۆ سبەی رۆژی هەینی 4 بۆ 7 پلە نزمدبنەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە بەتایبەت لە باشووری شاری هەولێر و کەرکوک و گەرمیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا”. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share