خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی موچە ڕاگەیەنرا

خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیران بڵاوكرایەوە و بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە موچەی سێ وەزارەت دابەشبكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری بەپێی ئەو نوسراوەی لەڕێی گروپی تایبەتەوە ئاراستەی گەنجینەكانی كردووە بڕیاریداوە ڕۆژی یەكشەممە 11ی تەمموز موچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتەكانی (كارەبا، خوێندنی باڵا و شارەوانی) خەرجبكرێت.

دابەشكردنی موچە بەهەمان میکانیزمی مانگەكانی ڕابردوو بە لێبڕینی 21% دەبێت.

ڕاگەیاندنی ئەو خشتەیە لەكاتێكدایە ئەمڕۆش موچەی مانگی حوزەیرانی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە دابەشكراوە و هێشتا چەندینی دیكە ماون.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدابوو لە 25ی مانگەوە موچە دابەشبكات و بە چەند ڕۆژێك كۆتایی پێبێنێت، بەڵام دوو مانگە بەبیانووی نەگەڕاندنەوەی داهاتە جیاوازەكان، دابەشكردنی موچەی سست و دوادەكەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی سوورە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت و جەختدەكاتەوە…
Total
0
Share