ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگی دا بە تەواوكردنی ڕێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

لەکۆبونەوەیەکی نائاساییدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگیدا بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و بڕیاری لەبارەی تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دا، دوای كۆبوونەوەكە، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، “ئامانج لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئەوەیە حکومەتی عێراق لە ڕووی یاساییەوە دەستبکات بە مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە وەک 19هەمین پارێزگای عێراق، تا بودجە و پڕۆژەی ستراتیژی بۆ پارێزگاکە جێبەجێبکات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگا پشتیوانیکردنێکی یاسایی گرنگە بۆ هەڵەبجە و کارئاسانییە بۆ حکومەتی عێراقیش، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەیەکی یاساییدا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا بکات.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسیلەوەشكرد، “لەبارەی بڕیارەكەی ئەمڕۆوە هەموو ڕێكارە ئیدارییەكان تەواو دەكەین و هەر ئەمڕۆ بەفەرمی نووسراوەكە دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەكان”.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا پارێزگاری هەڵەبجە ئامادەنەبوو، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا لەوبارەیەوە قسەی هەبوو، ڕایگەیاند، “پاساوەكانی ئامادەنەبوونیان جێگای بڕوای ئێمە نەبووە، دەبوایە ئامادەبوونایە، چونكە بڕیارەكە گرنگ و تایبەتە بە پارێزگاكە”.

ئاشكراشیكرد، لەسەر ڕاسپاردەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە نائاساییەكەی ئەنجومەنیان ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی پێوەری زیرەكی كارەبا كەوتەكار.. 40 ئەمپێر و بەس

بابەتی دواتر

هانا جاف: كوردبوونم هۆكاری جیابوونەوەم بوو لە شازادە بەریتانییەكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share