هێرشە موشەكییەكان سەرۆك وەزیرانی یۆنانی لە هەرێم و عێراق دوورخستەوە

بەهۆی هێرشە موشەكییەكانی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، سەرۆك وەزیرانی یۆنان سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دواخست.

میدیاكانی یۆنان بڵاویانكردەوە، كیریاكۆس میتسۆتاكیس سەرۆك وەزیرانی یۆنان، سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دواخستووە بۆ كاتێكی نادیار، كە بڕیاربوو ڕۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگە ئەنجامی بدات.

هۆكاری دواخستنی سەردانەكە گەڕێندراوەتەوە بۆ هێرشە موشەكییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، ناوچەی سەوز و چەند شوێنێكی دیكە لە عێراق.

مانگی ڕابردوو مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە ئەسینای پایتەختی یۆنان چاوی كەوت بە میتسۆتاكیس، دوای كۆبوونەوەشیان، سەرۆك وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند، بەمنزیكانە سەردانی هەولێر و بەغداد دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئامادەکارییمان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەکاریی تەواوی ئەنجامداوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێردا…
Total
0
Share