هێرشكرایەوە سەر عەین ئەسەد و كێڵگەیەكی نەوتی ڕۆژئاوای كوردستان

لە دوو هێرشی جیاوازدا کێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرەزوری ڕۆژئاوای کوردستان و بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق کرانە ئامانج و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش برینداربوونی سێ کەسی لە هێرشەکانی عەین ئەسەد ڕاگەیاند.

فەرهاد شامی بەرپرسی نوسینگەی میدیا و زانیاریی هەسەدە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “لەکاتژمێر 10:15 بەکاتی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانمان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرپەرچی هێرشێکیان لە کێڵگەی نەوتیی عومەر لە دێرەزور دایەوە، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرابوو”.

کەمێک بەرلە ئێستا میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە، هێرشێکی موشەکی کراوەتەسەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.

واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە تویتێکدا ڕایگەیاند، بە 14 موشەک هێرشکراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد، دوو برینداریش لە هێرشەکە کەوتووەتەوە.

سەرچاوە عێراقییەکان ئاشکرایانکردووە، موشەکەکان لە ناحیەی بەغدادی سەربە قەزای هیت لە پارێزگای ئەنبار تەقینراون.

درەنگانی شەوی ڕابردووش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

داوادەكرێت پەرلەمان پرسی یەكەمەكان و مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست یەكلابكاتەوە

بابەتی دواتر

لیستێكی نوێی موچە بڵاوكرایەوە.. 17 وەزارەت و دامەزراوەی دیكە موچە وەردەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێلكە هەرزان بوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخی هێلكە كە بە كارتۆن كڕین و…
Total
0
Share