سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی ڕوخانی سیاجی مزگەوتی بەهەشتەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “مزگەوتی بەهەشت هەستاوە بە دروستکردنی ژور و دیوارێک بەبێ ئاگداری لایەنەی پەیوەنیدار”.
شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشتر لایەنەی مزگەوتەکە بەنوسراوی فەرمی ئاگاداركراوە كە ھەستیت بەلابردنی زیادەڕەوی یەكان، بەلام پابەند نەبووە”.
لە ڕوونکردنەوەکەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، ” سەبارەت بە ڕوخاندنی ژوری تایبەت بە شوشتنی مردوو، ئەمە دورە لە ڕاستییەوە، چونكە ھەموو مزگەوتێك لە نەخشەی مزگەوتەكەدا ژوری بۆ جیاكراوەتەوە، كە لەناو بینای مەزگەوتەكەدایە”.