شاندێكی پارتی سەردانێكی نهێنیی دوو ڕۆژەی بۆ ئێران ئەنجامداوە

دیدارێكی پێشووی شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێباری لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێران و سەرۆكی ئەوكاتی دەزگای داد

شاندێكی پارتی بەنهێنی سەردانێكی دوو ڕۆژەی بۆ تاران ئەنجامداوە و سەرچاوەیەكی ئاگاداریش دەڵێت، لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی كورد كۆبووەتەوە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، سێشەممەی ڕابردوو 29ی حوزەیران شاندێك بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی و بە بەشداری هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی تارانیان كردووە و چاویان بە بەرپرسانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی كورد كەوتووە.

وتیشی، “لە دیدارەكاندا باس لە باشکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دەربارەی هەرێم و عێراق کراوە، بەڵێنیش دراوە پەیوەندییەکان پتەوبکرێن و گەشەیان پێبدرێت”، جگە لە تاوتوێكردنی ئەو هێرشانەی بەمدواییە كرانەسەر هەولێر و ناوچەكانی دەوروبەری.

بەپێی وتی سەرچاوەكە، كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت، شاندەكە ڕۆژی دواتر گەڕاوەتەوە هەرێم.

ئەو سەردانەی شاندی پارتی لەكاتێكدایە ماوەی چەند مانگێكە هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆسەر هەولێر و دەوروبەری زیادیانكردووە. تەنها سێ ڕۆژ بەر لە سەردانەكە و لە 26ی حوزەیران لەڕێی سێ درۆنەوە هێرشێك بۆسەر گوندی براغ نزیك لە شارۆچكەی پیرمام ئەنجامدرا.

جگە لە چەند هێرشێكی دیكە كە دیارترینیان هێرشەكەی 16ی شوباتی ڕابردوو بوو بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و چەند ناوچەیەكی دیكەی شارەكە و بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و نۆی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەرگای پێشكەشكردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەرگای خۆتۆماركردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێت، چەند مەرجێك دیاریكراون و هەڵبژاردنیشیان…
Total
0
Share