وەزارەتی کارەبا: نیوەی هاوڵاتییان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 38 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی پێنجدا، نیوەی هاوڵاتییان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 38 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، زۆرینەی هاوڵاتییان لە مانگی پێنجدا، ماوەی خولی پسوولەکەیان نزیکەی 41 ڕۆژە و نیوەی ماڵان، لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە:

کەمتریان بۆ گەڕاوەتە لە (دینار)

کوردستان: 38,000

هەولێر: 43,000

سلێمانی: 32,000

دهۆک: 41,000

هەڵەبجە: 30,000

کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر)

کوردستان: 550

هەولێر: 610

سلێمانی: 465

دهۆک: 620

هەڵەبجە: 423

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە %90ـی هاوڵاتییانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی.

وەزارەتی کارەبا دەشڵێت، بەپێی نرخە نوێیەکان، 80%ـی هاوڵاتییان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە و فەرمانبەران خواستییان…
Total
0
Share