پەرلەمانی كوردستان لەسەر چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشەممە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە و پێشنیازە یاسایەک دەکات كە یەكێكیان دۆزینەوەی هەلی كارە لە ڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەبانگهێشتنامەیەكدا بۆ پەرلەمانتاران ڕایگەیاندووە، “ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (17)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشەممە 2021/7/6 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم، ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازە یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زیادەڕۆییان لەسەركراوە لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم، خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1- بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مەجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لە ڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان).

2- بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان عەلی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك).

3- بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی).

4- بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشی كۆڤیدـ 19).

سێیەم، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1- پێشنیازو پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

2- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

3- پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی هەمواركراو).

بابەتی پێشتر

كونسوڵی ئێران لەبارەی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بۆ یونایتد: گەوهەرەکەی هۆڵەندا و 60 ملیۆنمان دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو سلێمانی لەسەر پرسی ژینگە دروستبووە، هەستی شانازی و گەشبینی لە مندا ورووژاند

قوباد تاڵەبانی، جێگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی سەباح بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، “ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو…
Total
0
Share