(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا بە چوارینەوە گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی یورۆ 2020

ئەمشەو، شەممە چوارەم ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بردنەوەی بەرامبەر ئۆکرانیا تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ لە ئیتاڵیا یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆکرانیا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی سێ شێرەکەی ئینگلتەرا کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی چوار و 46 و 50 و 63 لەلایەن هاری کەین (دوو گۆڵ)، هاری ماگوایەر، جۆردان هێندێرسۆنەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/16409t

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئینگلتەرا بووە چوارەمین و کۆتا هەڵبژاردە هاوشانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و دانیمارک سەرکەوتن بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تۆماردەکات، لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینیشدا ڕوبەڕوی هەڵبژاردەی دانیمارک دەبنەوە.

یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی یورۆ 2020 بەم شێوەیە دەبێت:

ئیتاڵیا – ئیسپانیا

ئینگلتەرا – دانیمارک

بابەتی پێشتر

داعش هێرشیكردە سەر گوندێكی خورماتوو

بابەتی دواتر

ئیسرائیل بۆردومانەكانی بۆسەر كەرتی غەزە دەستپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share