داعش هێرشیكردە سەر گوندێكی خورماتوو

چەکدارانی داعش لە سنووری گوندی عەبود لە قەزای خورماتوو هێرشیانکردە سەر هێزە عێراقییەكان.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خورماتووەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمشەو هێرشەکە کراوەتە سەر هێزەکانی فەوجی سێی سوپای عێراق لە گوندی عەبود لە سنووری قەزای خورماتوو، كە دانیشتوانەكەی عەرەبن”.

باسی لەوەشکرد، “داعش لەڕێگەی هاوەن و چەکی نیشانشکێن (قەناس) هێرشەكەی ئەنجامداوە، چەند ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان بریندارن و شەڕەكەش كۆتایی هاتووە”.

ماوەیەكە جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین، كەركوك و دیالە زیادیكردووە و هێزە ئەمنییەكانیش لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەوە دەیانەوێت مەترسییەكانی داعش كەمبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا

تۆمەتباری رووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا. دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە بەدواداچوون…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاری…
Total
0
Share