چەمچەماڵ.. لە دوو ڕووداوی جیاوازدا منداڵێك گیانی لەدەستدا و دوانی دیكە برینداربوون

تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان بەهۆی ئەوەی دەرگای سکە کەوتووە بەسەریدا، گیانی لەدەستداوە.

هەڵکەوت حەمەنەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “تەرمی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان، بەهۆی ئەوەی دەرگای سکە بەسەریدا كەوتووە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، دوای ڕێکارەکانیش تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا”.

باسی لەوەشكردووە، “هەر ئەمڕۆ لە ڕووداویکی دیكەدا دوو منداڵی  کوڕ و کچ  بەهۆی کەوتنەخوارەوەیان لە بەرزایی و بەرکەوتنیان بە کەرەستەی تیژ زۆر بەسەختی برینداردەبن”.

ناوبراو داواشی لە دایکان و باوکان کردووە زیاتر ئاگاداری مامەڵە و هەڵسوکەوتی منداڵەکانیان بن و لەکاتی دانان و بەستنی دەرگا و پەنجەرە و کەلوپەلەکانی دیكەی بیناسازیدا هۆشیاربن و دڵنیاببنەوە لە توندو تۆڵییان.

بابەتی پێشتر

بڕیاری لە سێدارەدانی گەنجێک کە پێشتر لە هەرێم ژیاوە کاردانەوەی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دانیمارک بەبێ ئیریکسن گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی یورۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share