بایدن سوورە لەسەر هەمواركردنی یاسای كۆچ لە وڵاتەكەیدا

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، سوورە لەسەر پێداچوونەوە بە یاسای كۆچی وڵاتەكەیدا و دەڵێت، پێویستیان بە سیستمێكە ڕەنگدانەوەی “بەهای ئەمریكا” بێت.

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، “پێویستمان بە سیستمێكی كۆچە، كە ڕەنگدانەوەی بەهاكانمان بێت و گونجاوبێت لەگەڵ یاساكانماندا”.

دڵنیایی خۆیشی نیشاندا لەوەی دەتوانن هەردووكی ئەنجامبدەن.

ئەو وتانەی سەرۆكی ئەمریكا لەمیانەی پێدانی ڕەگەزنامەی ئەمریكا بوو بە 21 كۆچبەر لە مەراسیمێكدا، كە ڕۆژی هەینی لە كۆشكی سپی بەڕێوەچوو و وتی، “خەونی كۆچبەرانی وەك ئێوە ئەمریكای لەسەر بونیاد دەنرێت و پاڵنەری وزە و ژیان و هێزی نوێیە لە وڵاتدا”.

هەمان ڕۆژ دەستەی خزمەتگوزاری ڕەگەزنامە و كۆچی ئەمریكا (USCIS) پلانێكی نوێی كاركردنی بڵاوكردەوە، كە بەپێی ناوەڕۆكەكەی كارمەندانی پاسەوانی سنوور دەتوانن زانیاری پێویست دەربارەی چۆنیەتی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئەمریكی بدەنە ئەو كەسانەی مافی مانەوەی هەمیشەییان هەیە و دەچنە ناو خاكی ئەمریكاوە.

لە شوباتی ڕابردوو بایدن پرۆژەیاسایەكی بۆ هاندانی كۆچ بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشكەشكرد، كە بەهۆیەوە ڕێگا لەبەردەم 11 ملیۆن كۆچبەری نایاسایی نێو ئەمریكا خۆشدەكات بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئەمریكا، بەڵام پرۆژەكە لەلایەن كۆنگرێسەوە پشتیوانی نەكرا.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

سەختیی ژیان ژنانیشی بەرەو کۆڵبەری برد

بابەتی دواتر

قسەی نوێی تەندروستیی جیهانی: ڤاکسینەکانی کۆرۆنا ناتوانن جیهان لە زنجیرەی دەلتا بپارێزن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەیەكی ڕوسی ونبوو

فڕۆكەیەكی ڕوسی بە شەش سەرنشینەوە ونبوو. وەزارەتی باری نائاسایی ڕوسیا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی جۆری ئێن –…
Total
0
Share