بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غاز هاوڵاتییەکی کورد گیانی لە دەستدا

شەوی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە لە ناوچەی پیشەسازی شاری سەقز، کەسێک گیانی لە دەستدا و 10 کەسی دیکە بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە شاری سەقزەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستیکردەوە، کە تەقینەوەکە لە (کارگەی پلاستیک و نایلۆن) لە ناوچەی پیشەسازی شارەکە ڕوویداوە و بەهۆیەوە 10 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، ئەوە سەرەڕای گیان لە دەستدانی کەسێک.

بەرگری شارستانیی سەقز، بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ڕاگەیاندووە، “دۆخی8 کەس لە بریندارەکان جێگیرە و چارەسەری تەندروستیان وەرگرتووە، بەڵام دوو لە بریندارەکان تەندروستیان جێگیر نییە”.

بە وتەی بەرگری شارستانیی سەقز، هۆکاری تەقینەوەکە لێچوونی غاز بووە و پاشان کۆبوونەوەی لەو شوێنەدا، بۆیە لەکاتی لە دوورەوە ئاگر گەیشتووەتە بوتڵی غازەکە و تەقووەتەوە، ئەوەشی ئاشکراکردووە کە هەموو قوربانییەکانی ڕوداوەکە پیاون.

ئەگەرچی زۆرینەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لولەی غازیان هەیە، بەڵام غازەکە بۆ کاری پیشەسازی بەکارناهێنرێت و بە ناچاری بوتڵی غاز بۆ ئەو کارانە بەکاردەهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیلیزیێ: ماكرۆن بەڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری ڕۆژئاوای كوردستانی داوە

کۆشکی ئیلیزیێ ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، ئیمانوێل ماکرۆن بەڵێنی بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی فەڕەنسای بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

چەمچەماڵ.. لە دوو ڕووداوی جیاوازدا منداڵێك گیانی لەدەستدا و دوانی دیكە برینداربوون

تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان بەهۆی ئەوەی دەرگای سکە کەوتووە بەسەریدا، گیانی لەدەستداوە. هەڵکەوت حەمەنەجم، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share