لە ماوەی شەش مانگدا لە سلێمانی 126 شوێنی گەشتاری داخراون

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری شەش مانگی بەسەرکردنەوەی لیژنەکانی بۆ شوێنە گەشتیارییەکان ئاشکراکرد و بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 126 شوێنی جیاوازی گەشتیاری بەهۆی نەبوونی مەرجەکانەوە داخراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێرداوە تێیدا هاتووە، ” لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ( 3600) خاوەن مۆڵەتی گەشتیاریان لە شاری سلێمانی بەسەرکردوەتەوە  و لەو سەردانەدا لیژنەکان ( 126)  شوێنی جیاوازیان  داخستوە و پسوڵەی سەرپێچیان بۆ ( 213) خاوەنکار تۆمارکردوە “.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” ( 412) خاوەن مۆڵەت هیچ کەموکوڕیەکیان لە بەردەوامی کارەکانیان ئەنجامنەداوە و   ( 914)  ئاگاداری پێشکەش کراوە بە مەبەستەکانی (تازەکردنەوەو، دەرهێنانی مۆڵەت ، بەرگری شارستانی ، کۆبونەوە )  کە سەرجەمیان لە پێناو جێبەجێکردنی باشتری مەرج و ڕێنمایەکان بووە “.

لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە  ( 1400)  خاوەن مۆڵەتی گەشتیاری ، لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی تۆمارکراوە و ئەرکی پشکنین و چاودێریان لە ئەستۆی لیژنەکانە .

شاری سلێمانی یەکێکە لە پارێزگا سەوزەکانی سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق و بەهۆی سروشتەکەیەوە، زۆرترین گەشتیار لە ناوچەکانی خواروی عێراق و وڵاتانی دیکەوە ڕووی تێدەکات، ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانیە، شوێنە گەشتیارییەکان ئاگادار بکاتەوە تا شوێنەکان لە ئاستی خواستی گەشتیاراندا بن.

 

بابەتی پێشتر

ڕێکخراوێکی ئەمریکی: سەربازانی تورکیا شەوانە ئاگر لە باخی گوندنشینان بەردەدەن

بابەتی دواتر

ئەمریکا تورکیا دەخاتە لیستی "بەکارهێنانی منداڵ بۆ کاری سەربازی"یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share