توركیا بۆردومانێكی بۆسەر شەنگال ئەنجامدا

دیمەنێكی پاش بۆردومانێكی فڕۆكەی جەنگی فۆتۆ: ئەرشیف

هێزەكانی سوپای توركیا لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بۆردومانێكی لە شەنگال ئەنجامدا.

ئاژانسی هەواڵی فڕاتنیوز (ANF) بڵاویكردەوە، هێزەكانی توركیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر دەوروبەری کامپی سەردەشتی لەسەر چیای شەنگال بۆردومانکرد.

دەشڵێت، سوڕانەوەى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەسەر شەنگال و دەوروبەرییەوە بەردەوامییان هەیە.

پێشتریش چەند جارێك كامپەكە لەلایەن هێزەكانی توركیاوە كرایە ئامانج.

ئاژانسەكە ئاماژەی بە بوونی قوربانی نەكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوسەرۆکانی یەکێتی بۆ هاوپەیمانان: بوونی ستراتیژێکی نوێ بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستە

هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان، گرنگیی ھەماھەنگیی ئەمنیی ھاوبەشیان لە نێوان…
Total
0
Share