پۆلیسی هەڵەبجە: بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە لە ناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان پاسەوانی سنوورە.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە کاتژمێری 8:00ی ئەمشەو لە ناحیەی خورماڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە ڕوویداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس تراکتۆرێکی کشتوکاڵی لەنزیک گوندی گەڕاوی ناحیەی خورماڵ وەرگەڕاوە و لە ڕووداوەکەدا دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ابوبکر فتاح هیاس تەمەن ‌48 ساڵ و پیشەی کاسب بووە و دانیشتوی خورماڵ بووە، هەروەها ابوبکر حەمە علی عبدلقادر تەمەن 52 ساڵ پیشەی پاسەوانی سنوور بووە گیانیان لەدەستداوە.

تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی پاریزگای هەڵەبجە کرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆڕووداوەکە  لەبنکەی  پولیسی  خورماڵ کراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ نەدیم زەهاوی: بوونت بە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا شانازییەکی گەورەیە بۆ کوردستان

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر: سەرەداوی وردمان لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی سلێمانی دەستکەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share